ملیاردێرێكی ئه‌مه‌ریكی هۆشداری سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م ده‌دات
K24 - هەولێر:
ملیاردێرێكی ئه‌مه‌ریكی هۆشداری سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م ده‌دات، رایگه‌یاند، سه‌ره‌تاكه‌ی له ئۆكرانیاوه سه‌ریهه‌ڵدا، ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپی پێش له رووسیا نه‌گرن، جه‌نگه‌كه فراوان ده‌بێت.
جۆرج سوروس، ملیاردێری ئه‌مه‌ریكی ته‌مه‌ن 91 ساڵ له میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای ده‌كات، ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپی له ئۆكرانیاوه هه‌ره‌س به ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا نه‌هێنن، ره‌وشه‌كه به‌ره‌و جه‌نگی جیهانی سێیه‌م هه‌نگاو ده‌نێت.
سوروس راشیگه‌یاند، جه‌نگی ئۆكرانیا هه‌نگاوی یه‌كه‌می شه‌ڕی جیهانی سێیه‌مه، شارستانییه‌تی جیهان له‌و جه‌نگه‌دا رزگاریان نابێت.
هه‌روه‌ها گوتی: "تاكه رێگه بۆ به‌رگرتن له‌و جه‌نگه جیهانییه، خێرا شكاندنی سوپاكه‌ی پوتنه له ئۆكرانیا، ئه‌مه پوخته‌ی قسه‌كانه".
سوروس گوتیشی: "رووسیا ده‌توانێت غاز له‌سه‌ر ئه‌وروپا بگرێته‌وه، كه به رێژی %40 هه‌نارده‌ی ئه‌م كیشوه‌ره ده‌كات، ئه‌مه‌ش كارێكی قورسه".