سوید وەڵامی تورکیا دەداتەوە
K24- هه‌ولێر:
سوید وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كانی توركیای دایه‌وه و دڵنیاییشی دایە ئه‌نقه‌ره، کە به‌هیچ شێوه‌یه‌ك "پارە و چەك" به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان نادات، لە کاتێکدا ئەنقەرە هەڕەشەی رێگریکردن لە به‌ئه‌ندامبوونی سوید له هاوپه‌یمانی ناتۆ دەکات و بە پشتیوانیکردن لە پارتی کرێکارانی کوردستان "په‌كه‌كه" و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" تۆمەتباری دەکات.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ستۆکهۆڵم، ماگدالینا ئەندێرسن، سەرۆکوەزیرانی سوید گوتی: ئێمە پارە بە رێکخراوە تیرۆریستییەکان نادەین، بە دڵنیاییەوە چەکیشیان پێ نادەین.
ئەندێرسن خواستی خۆی بۆ نه‌هێشتنی ئەو "ناڕوونییە" دەربڕی، کە به‌هۆی تۆمەتەکانی تورکیا بۆ وڵاته‌كه‌ی هاتوونه‌ته ئاراوه.
رۆژی چوارشەممە شاندەکانی سوید و فینلەندا لە ئەنقەرە دەستیان بە دانوستان کرد، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ چارەسەرکردنی ناكۆكییه‌كانی نێوانیان، كه بوونه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی (ناتۆ) له‌باره‌ی به ئه‌ندامبوونی ئه‌و دوو وڵاته ئه‌سكه‌نده‌نافییه له هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان و ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر به‌رهه‌ڵستی خۆی بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سوید و فینله‌ندا ده‌كاته‌وه.
تورکیا کە لە ساڵی 1952ـەوە ئەندامی ناتۆیە و پێگه‌كه‌ی له‌ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه له‌و ئاسته‌دایه، کە بتوانێت رێگری لە ئه‌ندامبوونی هەر وڵاتێك له هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌دا بکات، لیستی مەرجەکانی هەڵگرتنی ئەم رێگرییە لەناکاوەی بڵاوکردووەتەوە.
یه‌كێك له مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كانی ئەنقەرە رادەستکردنەوەی هه‌موو ئه‌و دانیشتوانانه‌ی سویده، كه سه‌ر به په‌كه‌كه و یه‌په‌گه‌ن.
هەروەها حکومەتی تورکیا ستۆکهۆڵم به‌وه تۆمەتبار دەکات، كه بڕی 376 ملیۆن دۆلاری وەك هاوکاری بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ته‌رخانكردووه و چه‌كیان بۆ دابین ده‌كات، "بەتایبەت چەکی دژە تانك و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان".
داواكارییه‌كی دیكه‌ی تورکیا هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆی سەر هەناردەکردنی چەکی توركییه بۆ سوید، کە دوای هێرشی تورکیا لە ئۆکتۆبەری 2019 بۆ سەر باکووری سووریا ستۆكهۆڵم هاورده‌كردنی چه‌كی توركیی قه‌ده‌غه‌كرد.
هەفتەی رابردوو سوید و فینلاند پاڵاوتنی خۆیان بۆ به ئه‌ندامبوون لە ناتۆ پێشکەش کرد، ئەمەش گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە بێلایەنی سەربازیی دەیان ساڵەی ئەو وڵاتانەدا.
H.B