وه‌زاره‌تی كاره‌با په‌نا بۆ وزه‌ی خۆر ده‌بات

K24 - هەولێر:
بۆ به‌رهه‌مێنانی زیاتری ته‌زووی كاره‌بای نیشتمانی، وه‌زاره‌تی كاره‌با په‌نا بۆ وزه‌ی خۆر ده‌بات و داوا له‌و هاوبه‌شانه ده‌كات كه به‌مشێوه كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنن تێكه‌ڵی تۆڕی نیشتمانی بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئەو هاوبەشانەی کارەبا لە وزەی خۆر بەرهەم دێنن و دەیانەوێت بەشی زیادەی هەژمار بکرێت، بڕی وزەی هەناردراو لەگەڵ بڕی وزەی بەکارهێنراو ئاڵوگۆڕ بکرێت، دەتوانن بە تۆڕی نیشتمانیی کارەباوە بیبه‌ستنه‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیگه‌یاند، ئه‌م هاوبه‌شانه‌ی كاره‌با له وزه‌ی خۆر به‌رهه‌م ده‌هێنن و نیازیان هه‌یه تێكه‌ڵی كاره‌با نیشتمانی بكه‌ن، داواکارییەک پێشکەش بە فەرمانگەی کارەبا سنووری ناوچەكه‌ی خۆیان بکەن.