كازمی و حه‌لبووسی له‌باره‌ی دۆخی ئه‌منی عێراق كۆبوونه‌وه
K24 - هەولێر:
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی كازمی ئاشكرای ده‌كات، له میانی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تاووتوێ دۆخی ئه‌منی ئه‌م وڵاته كرا.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 25ـی ئادار / مایۆی 2022) نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، كازمی پێشوازی له محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد و دۆخی سیاسی و ئه‌منیان تاووتوێكرد.
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له دیداری مسته‌فا كازمی و محه‌مه‌د حه‌لبووسی باس له هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن كرایه‌وه.