كارۆخ خۆشناو گرنگی به‌شداریكردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت له كۆڕبه‌ندی داڤۆس له 4 خاڵدا ده‌خاته‌ڕوو
K24- هه‌ولێر:
كارۆخ خۆشناو، شاره‌زا له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌باره‌ی گرنگیی به‌شداریكردنی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان له داڤۆس بۆ بونیادنانی كوردستانێكی به‌هێز و گرنگی ئه‌و كۆڕبه‌نده بۆ جیهان به گشتی گوتی: به‌شداریكردنی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت له كۆڕبه‌ندێكی گرنگی له‌م شێوه‌یه، گرنگیی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له چوار رووه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، كه به گوته‌ی خۆی له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكهاتوون:
یه‌كه‌م/ گرنگیی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهان له‌ڕووی ئابوورییه‌وه.
دووه‌م/ گرنگیی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌وه، وه‌ك فاكته‌رێك بۆ به‌رقه‌راربوونی سه‌قامگیری و دژایه‌تیكردنی تیرۆر له ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستان ئێستا كاره‌كته‌رێكی ناده‌وڵه‌تی زۆر گرنگه، كه ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گره‌وی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن رووبه‌ڕووی تیرۆر ببنه‌وه، به‌تایبه‌ت داعش، ئه‌مه‌ش پێشتر به قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سه‌لمێنراوه، كه پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان تاڕاده‌یه‌كی زۆر گرنگه.
سێیه‌م/ پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ژینگه‌یه‌كی ئارام و زه‌مینه‌خۆشكه‌ر بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه.
چواره‌م/ پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی جیوپۆڵه‌تیكه‌وه و جوگرافیه‌كه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵكه‌وتووه، كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر به‌رقه‌راربوونی ئاسایش و سه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه، بۆیه به‌شداریكردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌و كۆڕبه‌نده‌دا زۆر گرنگه و دواجار گه‌یاندنی ده‌نگی هه‌رێمی كوردستانه.
دووپاتیشیكرده‌وه، به‌شداریكردنی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌و كۆڕبه‌نده‌دا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای جیهان له په‌راوێزی ئه‌و چالاكییه جیهانییه‌دا، ده‌كرێت به‌وه پێناسه‌ی بكه‌ین، كه به‌شێكه له وه‌به‌رهێنان له سێكته‌ره‌كانی دیپلۆماسی، ئابووری و وزه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كاره‌كته‌رێكی ناده‌وڵه‌تی زیاتر ئاماده‌یی هه‌بێت و له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌نگی هه‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌كاتێكدا به‌هۆی شه‌ڕی ئۆكرانیا و رووسیا، جیهان له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری گه‌وره‌دایه و هه‌رێمی كوردستانیش له‌ڕووی وزه‌وه، خاوه‌ن ژێرخانێكی ده‌وڵه‌مه‌نده، ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان ببێته به‌شێك له جێگره‌وه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی له بازاڕه‌كانی وزه‌ی ئه‌وروپا به‌و هۆیه‌وه هاتووه‌ته ئاراوه، به‌تایبه‌ت له ڕووی غازه‌وه.