نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی گه‌وره بۆ ئیبراهیمۆڤیچ كرا
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبه‌ری سویدی بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەریيةك نزیکەی یەک ساڵ لە یاریگاکان دادەبڕێت.
ماڵپەری فەرمی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبەری سویدی یانەکەیان بەهۆی ئەو پێکانەی لە ئەژنۆی هەبوو، دواجار ناچار بوو نەشتەرگەری بکات، بەم هۆیەوە ئەو یاریزانە حەوت بۆ هەشت مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت و تاوەکو ئەو کاتە ناتوانێت بەشداری هیچ که‌مپێکی ئامادەکاری یانەکەی و یارییەکان بکات.
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت، واتە کاتێک لە پێکانەکەی چاک دەبێتەوە، گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی نەماوە، بەڵام تاوەکو ئێستا چارەنووسی یەکلایی نەبووەتەوە، به‌شێك له میدیایه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه ئیبراهیمۆڤیچ ده‌یه‌وێت بۆ ساڵێكی دیكه‌ش گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ میلان نوێ بكاته‌وه و یانه‌كه‌ش ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه.