ترامپ: ئاماده‌ين بانگهێشتى پۆتين بكه‌ين

K24 – هه‌ولێر:
كانديدى كۆمارييه‌كان، دۆناڵد ترامپ رايگه‌ياند، ئاماده‌يه بانگهێشتى سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين بكات بۆ كۆشكى سپى ئه‌مريكا.
ترامپ له باره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان واشنتن و مۆسكۆوه رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت ئه‌وا ئاماده‌يه باگهێشتى پۆتين بۆ كۆشكى سپى ئه‌مريكا بكات.
هه‌روه‌ها گوتى: بۆ ئه‌مريكا گرنگه په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ رووسيا به پارێزراوى بهێڵێته‌وه و بره‌و به‌و په‌يوه‌ندييانه بدات.
له سه‌رده‌مى بوشى كوڕدا په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان رووسيا و ئه‌مريكا خراپترين ئاستيان له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو تۆمار كرد.
له 2009دا هيلارى كلينتۆن، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ سێرگى لاڤرۆڤ هاوتا رووسه‌كه‌ى كۆبوويه‌وه و هه‌ردوولا گه‌يشتنه ئه‌و بڕوايه‌ى پێويسته به‌سته‌ڵه‌كى نێوانيان بتوێننه‌وه.
له ئێستادا به هۆى ناكۆكييه‌كانى هه‌ر دوو سه‌ربازگه‌ى خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵات له باره‌ى پرسه‌كانى ئۆكرانيا و ئه‌وروپاى خۆرهه‌ڵات و سوورياوه بۆشايى نێوان ئه‌مريكا و رووسيا زۆرتربووه.