مه‌سرور بارزانی: ئاماده‌ییمان ده‌رفه‌ته بۆ گه‌یاندنی ده‌نگمان
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی به‌شداری له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان/ داڤۆس، په‌یامێكی نوێی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئاماده‌ییمان ده‌رفه‌ته بۆ گه‌یاندنی ده‌نگمان.
له په‌یامه‌كه‌یدا، كه له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسیویه‌تی: "ئاماده‌ییمان له كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌رفه‌تی گه‌یاندنی ده‌نگمان له گفتوگۆ جیهانییه‌كاندا ده‌ڕه‌خسێنێت".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "ئه‌و كۆڕبه‌ندانه ده‌روازه‌یه‌كن بۆ درووستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌ت و چه‌سپاندنی رۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هاوبه‌شێكی هه‌رێمایه‌تی".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا جه‌ختی له سه‌ركه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌ربه‌سته‌كاندا ته‌نیا نییه.
له‌و باره‌یه‌وه نووسیویه‌تی: له به‌رده‌م ئاسته‌نگه‌كاندا ئێمه ته‌نیا نین، كاتێك ئه‌وانی دیكه سه‌رده‌كه‌ون به‌سه‌ریاندا، واته ئێمه‌ش ده‌توانین سه‌ركه‌وین".
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی (21ی ئایار/ مایۆی 2022)، به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی داڤۆس، سه‌ردانی سویسرای كرد.