یۆنان دەست بەسەر کەشتییەکی ئێرانیدا دەگرێت

دەستەی بەندەرەکانی ئێران: نموونەیەکی زیندووی چەتەگەرییە
کەشتیەکی ئێرانی
کەشتیەکی ئێرانی

K24 - هەولێر:

دەستەی بەندەرەکانی ئێرانی رایەگەیاند، دەسەڵاتدارانی یۆنان لە کەناراوەکانیان کەشتییەکی بارهەڵگریان گرتووە کە هەڵگری ئاڵای ئێران بووە، هەروەها بە بڕیای دادگا و بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا دەستیان بەسەر بارەکەیدا گردووە.

دەستەی بەندەرەکانی ئێران دەڵێت، کاتێک کەشتییەکە بە مەبەستی سەلامەتی سەرنشین و کەشتییەکە نزیکی کەناراوەکانی یۆنان بووەتەوە، تەنانەت داوای هاوکاریشی نەکردووە، بەڵام لەلایەن یۆنانەوە دەستی بەسەردا گیراوە و بارەکەشی لە لایەن سوپای وڵاتەکەوە خاڵی کراوە، کە ئەوەش نموونەیەکی زیندووی چەتەگەرییە.