"عوسمان دێمبلێ ده‌چێته پاریس سانجێرمان"
عوسمان دێمبلی هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی بە تەواوەتی لە چوونی بۆ ریزەکانی پاریس سانجێرمان نزیکبووەتەوە.
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، بە رێژەیەکی زۆر عوسمان دێمبلی لە دەرەوەی بارسێلۆنا دەبێت و پەیوەندی بە ریزەکانی پاریس سانجێرمان دەکات، کە ئەو هێرشبەرە فەرەنسییە ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت و سەربەست دەبێت.
میدیاکانی کەتەلۆنیا ئاشکرایان کردووە، دێمبلی خانووەکەشی لە شاری بارسێلۆنا بۆ کرێ داناوە و لە یەکێک لە ماڵپەڕە تایبەتمەندەکان خانووەکەی بۆ کرێ داناوە.
محەمەد کەعبی رۆژنامەنووسی قەتەری ئاشکرایکردووە، بە رێژەی ٪٩٠ دێمبلی یاریزانی پاریس سانجێرمانە.
لە گواستنەوەی زستانەی یاریزانان بارسێلۆنا داوای لە دێمبلی کرد بەهۆی نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەکەی یانەیەکی دیکە بۆ خۆی بدۆزێتەوە، بەڵام دواتر تا کۆتایی ئەم وەرزە لە بلاوگرانا مایەوە.
عوسمان دێمبێلی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له یانه‌ی بورووسیا دۆرتمۆنده‌وه به به‌های 140 ملیۆن یۆرۆ له هاوینی 2017 روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه له كۆی 150 یاری، 32 گۆڵ و 34 ئاسیستی كردووه و له هاوینی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی دێت.