فراكسیۆنی پارتی واده‌ی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئاشكرا ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی رۆژئاوا داوا ده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له 1ـی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت، هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه رێك نه‌كه‌وتوون، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان لێكتێگه‌یشتنی باش له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌بوو، تا له‌و رێگه‌وه كۆمیسیۆن چالاك بكرێته‌وه.
چیا حه‌مید شه‌ریف، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان (له فراكسیۆنی پارتی) به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككه‌وتن كرا، له‌وانه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان، له رۆژی 2ـی حوزه‌یرانی 2022.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاند، یه‌ك له‌و كێشانه‌ی هاتووه‌ته به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا، به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستانه، بۆ ئه‌مه ده‌بێت كۆمیسیۆنێكی نوێ چالاك بكرێته‌وه، تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌مه رێككه‌وتن نه‌كراوه.
چیا حه‌مید شه‌ریف ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لایه‌نه سیاسییه‌كان داوا ده‌كه‌ن سیستمی یه‌ك بازنه‌یی بۆ چوار بازنه‌یی بگۆڕێت، پارتی پێی وایه بازنه‌كان هه‌ر چۆن بن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌ڵبژاردن بۆ ساڵێك یاخوود دوو ساڵ دوا بخرێت، پارتیش داوا ده‌كات له‌كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.