به ڤیدیۆ.. له سنووری ناحییه‌ی داره‌شه‌كران پتر له 20 گۆڕ هه‌ڵده‌درێنه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
له گوندێكی سه‌ر به ناحییه‌ی داره شه‌كرانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی پارچه‌ی شوێنه‌وار 20 گۆڕ هه‌ڵده‌درێنه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له‌هه‌ولێر، له گوندی "خه‌رابه‌سه‌ر" له نزیك گوندی "وسو مه‌لیانی خواروو"ـی سنووری ناحیه‌ی داره شه‌كران، بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌وار نزیكه‌ی 20 گۆڕ له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی نادیار هه‌ڵده‌درێنه‌وه.
به قسه‌ی شایه‌تحاڵێك، له‌م ناوچه‌یه‌دا خه‌ڵكی جوله‌كه نیشته‌جێ بوونه و شوێنی پێكه‌وه ژیانی ئایینی بووه، دانیشتوانی ئه‌م سنووره به‌هۆی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی پارچه‌ی شوێنه‌واری نیگه‌رانن.
ئه‌و شایه‌تحاڵه گوتی: "داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، خاڵی پاسه‌وانی له نزیك ئه‌م گۆڕستانه دابنێن، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له هه‌ڵدانه‌وه‌یان بكرێت".
هاووڵاتییه‌كی ئه‌م سنووره گوتی: "سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌م گونده پارچه‌ی زۆری شوێنه‌واری تێدایه، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی رێگری له ده‌رهێنانیان بكات".