ئه‌مه‌ریكا دژایه‌تی بۆ یاسا نوێیه‌كه‌ی عێراق ده‌ربڕی
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانی خۆی له باره‌ی ده‌ركردنی یاسای به تاوانناساندنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دیپلۆماتیی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌ربڕی.
دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی سه‌درییه‌كان پێشكه‌شیان كردبوو، له باره‌ی به تاوان ناساندنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، په‌سند كرد.
سه‌رۆكی نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، نید برایس، به‌یاننامه‌یه‌كی له دژی ئه‌و یاسا عێراقییه ده‌ركرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانی قووڵی له ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه هه‌یه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به تاوان ده‌ناسێنێت و سزای بۆ دیاریكردووه.
هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه: ئه‌و یاسایه ناكۆكه له‌گه‌ڵ ئازادی راده‌بڕین و هاوكار ده‌بێت بۆ درووستكردنی كه‌شێكی دژ به سامی، ئه‌مه‌ش ناكۆكه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی دراوسێكانی عێراق له بنیاتنانی پردی په‌یوه‌ندی و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل پێی گه‌یشتوون.
نید برایس ئه‌وه‌یشی وتووه: ئه‌مه‌ریكا وه‌كو هاوبه‌شێكی به‌هێز و چه‌سپاو له پشتیوانیكردنی ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت. به تایبه‌تی له رووی فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێیدا.
یاسا نوێیه‌كه‌ی عێراق، كه به زۆرینه په‌سند كرا، له كاتێكدایه، ئیسرائیل له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وڵاتانی میسر، ئوردن، ئیمارات، به‌حره‌ین و مه‌غریب به ئاشكرا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاسایی كردووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرا په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌گه‌ڵ سودان ئاسایی بكرێنه‌وه، به تایبه‌تی دوای دوورخستنه‌وه‌ی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیری سه‌رۆكی وڵاته‌كه، كه نه‌یاری ئیسرائیل بوو و هاتنی سوپا بۆ سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات.