ئۆكرانیا ته‌رمی سه‌ربازانی رووسی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆ ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئۆكرانیا ته‌رمی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی رووسیا له‌و شوێنانه هه‌ڵده‌گرێته‌وه كه دووباره كۆنتڕۆڵیان ده‌كاته‌وه، دواتر پشكنینی ناسینه‌وه‌ی ناسنامه‌یان بۆ ئه‌نجام ده‌دات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، سوپای ئۆكرانیا له‌و شاروشارۆچكانه‌ی دووباره كۆنتڕۆڵیان ده‌كاته‌وه، ته‌رمی كوژراوانی سه‌ربازانی رووسیا كۆ ده‌كه‌نه‌وه، دواتر ره‌وانه‌ی پشكنینی "دیاریكردنی ناسنامه"ـیان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا بۆ ده‌ستكه‌وتنه‌وه‌ی دیله‌كانیان به‌كاریان بهێنن.
ئاژانسی هه‌اڵی رۆیته‌رز ئاماژه به‌وه ده‌كات، له ناوچه‌ی خاركێڤی باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا 60 ته‌رمی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی رووسیا كۆكراونه‌ته‌وه، له رێگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ساركره‌وه به‌ره‌و كیێڤی پایته‌خت گوازراونه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نتوان ئیڤانیكۆڤ، فه‌رمانده‌ی به‌شی هاریكاری سه‌ربازی ئۆكرانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، خه‌ریكن ته‌رمی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی رووسیا له ئۆكرانیا كۆ ده‌كرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا له‌گه‌ڵ دیله‌كان بیانگۆڕنه‌وه.
ئیڤانیكۆڤ روونیكرده‌وه، ته‌رمی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی پێگه‌ی تایبه‌تیان ده‌بێت، به‌وه‌ی ره‌نگه به دوو دیل تا سێ دیل بیانگۆڕنه‌وه، بۆیه زۆر به وردییه‌وه زانیاریی له‌باره‌ی ئه‌و ته‌رمانه ئاشكرا ده‌كرێن.