توركیا.. 41 كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركران
K24 – هه‌ولێر:
لە کەناراوەکانی قەزای کارابورن سەربە پارێزگای ئیزمیر خۆرئاوای توركیا، 41 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران کە له هەوڵدابوون بە رێگەی نایاسایی بچنە دەرەوەی تورکیا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکان لە قەزای کارابورن، بەلەمێکی کۆچبەران لەلایەن راداری گەڕۆکی ئاسایشی کەناراوەکانەوە بینرا کە کۆچبەری نایاسایی تێدا بووە.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، دوای ئەوەی تیمی ئاسایشی کەناراوەکان رەوانەی ناوچەکە کران دەست بەسەر بەلەمەکەدا گیراوە و 41 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران.
ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو، تەواوی کۆچبەرەکان دوای کۆتایی هاتنی رێکارە یاساییەکان، رادەستی بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای ئیزمیر کران.
هیچ زانیارییه‌كی فه‌رمی له‌باره‌ی ته‌ندروستی و ناسنامه‌ی ئه‌م كۆچبه‌رانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، جیا له‌وه‌ش ئیزمیر وه‌ك پێگه‌یه‌كی په‌ڕینه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی نایاسایی له توركیا ئه‌ژمار ده‌كرێت و به‌رده‌وام ئه‌نقه‌ره چاودێری ده‌كات.