كه‌شناسی عێراق: پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی عێراق ئاشكرای ده‌كات، پێشبینی ده‌كرێت له رۆژانی داهاتوودا پله‌كانی گه‌رما به‌رز ببنه‌وه.
كه‌شناسی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی 27ـی ئایار / مایۆی 2022 راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ رۆژانی رابردوو، پله‌كانی گه‌رمای هه‌فته‌ی داهاتوو تا رۆژی چوارشه‌ممه له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رز ده‌بێته‌وه.
كه‌شناسی راشیگه‌یاند، كه‌شو هه‌وای ته‌واوی شاره‌كانی عێراق له هه‌فته‌ی داهاتوودا بێ خۆڵبارین ده‌بێت جگه له‌وه‌ی ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌ره‌و به‌رز بوونه‌وه ده‌چن.
له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین شه‌پۆلی خۆڵبارین ناوچه‌كانی عێراقی گرته‌وه، به‌هۆیه‌وه ده‌وام له زۆربه‌ی فه‌رمانگه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت راگیران و ته‌ندروستیش رێنمایی هاووڵاتیانی كرد، بۆ كاری پێویست نه‌بێت روو له ده‌ره‌وه نه‌كه‌ن.