رووسیا هۆشداری دەداتە وڵاتانی رۆژئاوا
K24 - ههولێر:
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، ئێستا بە ئاشکرا وڵاتانی رۆژئاوا و بە سەرۆکایەتی ئەمهریکا، جەنگیان لە دژی رووسیا راگەیاندووە و کولتووری سڕینەوەی رووسیا و هەموو ئەو شتانەشی پەیوەندی بە وڵاتەکەیانەوە هەیە، گەیشتووەتە لووتکە.
وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاماژهی بهوه كرد، بە سەرکردایەتی ئەمهریکا، وڵاتانی رۆژئاوا بە تەواوەتی جەنگی لە دژی رووسیا راگەیاندووە، هیچ کەس بە شاراوەیی نەماوەتەوە و دەکرێت بڵێین ئەم دۆخەش بۆ ماوەیەك درێژە دەکێشێت.
گوتیشی: کولتووری سڕینەوەی رووسیا و هەموو ئەو شتانەشی پەیوەندی بە وڵاتەکەمانەوە هەیە، گەیشتووەتە لوتکە، بۆیە ئێستا رۆژئاوا بە ئاشکرا شەڕی دژمان راگەیاندووە.