ئاوڵەی مەیمون گەیشتە ئەمەریکای لاتین

یەکەم حاڵەتی ئاوڵەی مەیمون لە ئەرجەنتین تۆمار کرا
بۆینس ئایرس
بۆینس ئایرس

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ هەینی 27ـی ئایاری 2022، یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون لە ئەرجەنتین تۆمارکرا.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، پیاوێك تووشی نەخۆشیەکە بووە کە پێشتر سەردانی ئیسپانیای کردووە.

وەزارەتی تەندروستی ئەرجەنتین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، پیاوێك لە پارێزگای بۆینس ئایرس تووشی ئاوڵەی مەیمون بووە.

ئەمە یەکەم جارە کە بوونی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون لە ئەمەریکای لاتین پشتڕاست بکرێتەوە، لەماوەی ئەم دوایین بڵاوبوونەوەیەدا لە وڵاتانی جیهاندا.

لەلایەکی دیکەوە، بەیانی ئەمڕۆ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، لەم دواییانەدا نزیکەی 200 حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون لە زیاتر لە 20 وڵاتدا تۆمارکراون.