دوو كه‌شتی یۆنان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا
K24 - هه‌ولێر:
دوای ماویه‌كی كه‌م له بڕیاری سزادانی ئه‌سینا له‌لایه‌ن تارانه‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (27ی ئایار/ مایۆی 2022) دوو كه‌شتی نه‌وتیی یونان له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
به گوێره‌ی هه‌وڵێكی ئاژانسی ته‌سنیم-ی ئێرانی، دوو كه‌شتییه نه‌وتییه‌كه‌ی یونان به نایاسایی به ئاوی كه‌نداوی فارس‌دا تێپه‌ڕیون، بۆیه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.
ماڵپه‌ڕی لوید لیست، كه تایبه‌ته به هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی، ئاشكرای كرد، هێزه‌كانی ئێران سه‌ركه‌وتوونه‌ته سه‌ر كه‌شتی "برودينت وريور"، كه ئاڵای یونانی هه‌ڵكردبوو، كه‌شتیوانه‌كانی ناچاركراون به‌ره‌و كه‌ناره‌كانی ئێران جوڵه بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه ئه‌سینا ئاگادار كراوه‌ته‌وه، كه هه‌ردوو كه‌شتییه نه‌وتییه‌كه‌ی یۆنان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كۆنترۆڵ كراوه.
ماڵپه‌ڕی "تانكرز تراكرز"، كه چاودێری جوڵه‌ی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان ده‌كات، بڵاویكرده‌وه، هه‌ردوو كه‌شتییه‌كه‌ی یۆنان، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كۆنترۆڵ كراوه، نه‌وتی عێراق و قه‌ته‌ریان هه‌ڵگرتووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، پێده‌چێت هه‌ردوو كه‌شتییه یۆناییه‌كه له به‌نده‌ر عه‌باس له‌نگه‌ریان گرتبێت.
یۆنان: ئه‌م ره‌فتاره هاوشێوه‌ی "چه‌ته‌كانی ده‌ریا"یه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یۆنان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئێرانی تۆتباركرد، كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌ك "چه‌ته‌ی ده‌ریایی" مامه‌ڵه‌ی كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌م ره‌فتاره هاوشێوه‌ی "چه‌ته‌كانی ده‌ریا"یه، بۆیه به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌ردوو كه‌شتییه‌كه‌ی، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ناڕه‌زایی له ره‌فتاره‌كه‌ی ئێران ده‌ربڕیوه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی یۆنانی كردبوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كی نه‌وتی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌سیانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه و به پێی رێنماییه‌كانیان، راده‌ستی ئه‌مه‌ریكای ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوای له یۆنان كردبوو، كه‌شتی نه‌وتی "لانا" ئازاد بكرێت، كه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌كه‌ی پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، یۆنان ئاشكرای كرد، ئه‌و كه‌شتییه ئێرانییه‌ی ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، له‌سه‌ر داوای دادگای ئه‌مه‌ریكا، راده‌ستی واشنتن ده‌كرێت، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه‌شتییه‌كه 115 هه‌زار تۆن نه‌وتی ئێرانی هه‌ڵگرتووه.