تیمێكی هاوبه‌شی زانكۆیەکی ئیسپانی و زانكۆی سه‌لاحه‌دین لێکۆڵینەوە لە شوێنەوارەکانی سۆران دەکەن
K24 - هەولێر:
تیمێكی شوێنه‌وارناسی زانكۆی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانیا به هاوكاری تیمێكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سۆران له ناوچه‌یه‌كی شوێنه‌واری كاری كنه‌وپشكنین دەکەن.
ناوچه شوێنهواریهكه ناوی بانههێلكەیە و ده‌كه‌وێته سه‌نته‌ری قه‌زای سۆران و توێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه مرۆڤ بەر له حه‌وت هه‌زار ساڵ له‌م شوێنه ژیاوه
تیمەکە له گردۆڵكه‌یه‌كی سه‌نته‌ری سۆران به‌ناوی بانههێلكە كار ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ دوایین ڕۆژی كاركردنیانه و له ئاستی ده‌سكه‌وته شوێنهواریهكانیان دڵخۆشن.
پرۆفیسۆر ئاننا گۆمێز، پسپۆری شوێنه‌وارناسی له زانكۆی به‌رشه‌لۆنه بە پەیامنێری کوردستان24ـی گوت: "ئێمە سێ ساڵ لەمەوپێش کارکردنمان لەم ناوچەیە دەستپێکرد. بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کارەکانمان راگیران و شوێنەکەمان کردووەتە چەندین بەش و ئێستاکەش لە بەشی یەکەم و دووەمدا کار دەکەین."
ناوبراو لەبارەی مێژووی شوێنەوارەکانەوە گوتی: "بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانمان ئەو شوێنەوارانە تەمەنیان دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە پێنج هەزار ساڵ لەمەوپێش. هەروەها شوێنی یەکەم گوندیشە لە ناوچەکەدا. لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە چوار شوێنمان دۆزیووەتەوە کە وەکو ماڵ لەو سەردەمەدا بەکارهاتووە. ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوە و پشکنینانە زۆر دڵخۆشمان دەکات و هیواداریشین لە کارەکانمان بەردەوام بین."
هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی زیاتر له‌سێ هه‌زار ناوچه‌ی شوێنه‌واریه و زیاتر له هه‌زار ناوچه‌یان ده‌كه‌وێته سنوری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بۆیه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهانی شوێنه‌واردا هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌هێزه و بووەته جێگای سه‌رنج و كاری ده‌یان تیمی پسپۆری بیانی له زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی وڵاتان.