سەرۆك بارزانی و سەرۆك ماكرۆن لە رێی تەلەفۆنەوە بارودۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكەن

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەرەنسا تەوەرێكی دیكه‌ی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە بوو
سه‌رۆك بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا
سه‌رۆك بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا

K24 - هه‌ولێر:

پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ هەینی (27ی ئایاری 2022) سەرۆك مەسعود بارزانی و سەرۆك ئیمانویل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا، بارودۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان و پێشهاتە ئەمنییەكان و دەستوەردانی دەرەكیان لە كاروباری عێراق تاوتوێ كرد.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا سەرۆك بارزانی بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەك سەرۆكی فەرەنسا پیرۆزبایی لە سەرۆك ماكرۆن كرد و هەروەها سەرۆكی فەرەنساش سەرەخۆشیی خۆی بە سەرۆك بارزانی گەیاند بۆ گیانلەدەستانی ئەوانەی لە تەقەكردنەكانی دوێنێ لە بامەڕنێ لە سنووری دهۆك بوونە قوربانی.

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەرەنسا تەوەرێكی دیكه‌ی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە بوو.