ئیسرائیل دژی یاساکەی پەرلەمانی عێراق هاتەدەنگ

K24 - هەولێر
ئیسرائیل دەرکردنی یاسای قەدەغەکردنی پەیوەندییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرکۆنە دەکات و بە یاسایەکی دوور لە واقیع ناوی دەبات.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: "سەرکۆنەی بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەین، بە پەسەندکردنی یاسایەک دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و سەپاندنی سزای لە سێدارەدان بەسەر هەر کەسێک پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل هەبێت".
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل راشیگەیاندووە: "ئەو یاسایە عێراق و گەلەکەی لە واقیع دادەبڕێت، ئەو سەرکردانەی رێگای رق و هاندانیان هەڵبژارد، زیانیان بە گەلەکەیان گەیاند.
لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، داواش لە گەلی عێراق دەکات "پشتیوانی لەم هەڵوێستە توندڕەوانە نەکەن".
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل جەختیشدەکاتەوە "رێککەوتننامەکانی ئاشتی و ئاساییکردنەوەی پەیوەندی دەوڵەتانی عەرەب لەگەڵ ئیسرائیل، ئارامی و بووژانەوە بۆ گەلانی ناوچەکە و ئایندەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستەبەر دەکەن".
رۆژی پێنجشەممە 26/5/2022، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پڕۆژه یاسای قهدهغهكردنی ئاساییكردنهوهی پهیوهندییهكان لهگهڵ ئیسرائیل به كۆی دهنگی ئامادهبووان پهسهند كرا.