رووسیا به نیازی هێرشێكی نوێیه بۆ سه‌ر كیێڤ
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ئینیپێندت"ی به‌ریتانی به وه‌رگرتن له رۆژنامه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی لاتیڤا بڵاویكرده‌وه، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا بیر له هێرشێكی نوێ بۆ سه‌ر كیێڤ ده‌كاته‌وه و پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه تا پاییزی ئه‌مساڵ سه‌ركه‌وتنی ته‌واو له ئۆكرانیا به‌ده‌ست بهێنێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كرملین به ماڵپه‌ڕی "میدوزا"ی راگه‌یاند، هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كیێڤ شكستیهێناوه، به‌ڵام كرملین بیر له هێرشی دووه‌م ده‌كاته‌وه بۆ سه‌ر كیێڤ، هێزه‌كانی رووسیاش ده‌یانه‌وێـ ناوچه‌ی دۆنباس به ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵ بكه‌ن.
سەرچاوەکه بە "میدوزا"ی گوتووه، پێشڕه‌وییه‌كان لە رۆژهەڵات و پێشبینییەکان به‌مشێوه‌یه‌یه، کە مۆسکۆ دەتوانێت شەڕی لە دژی کیێڤ و هاوپەیمانە رۆژئاواییەکانی بباتەوە، ئیدارەی پوتن به‌و هیوایه به‌ر له كۆتایی ئه‌مساڵ "سەرکەوتنێکی تەواو" لە ئۆکرانیا به‌ده‌ستبهێنێت.
جگه له‌و سه‌ر چاوه‌یه، "میدوزا"ی پشتی به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ش به‌ستووه، كه ئاماژه به‌وه كردووه، رووسیا "ئامانجی نزم" و "ئامانجی به‌رز"ی بۆ سه‌ركه‌وتن و ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی له‌شكركێشییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا داڕشتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش ده‌كات، ئامانجی نزم بریتییه له راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی ته‌واو به‌سه‌ر ناوچه‌ی دونباس، كه ئێستا سوپای رووسیا خه‌ریكی كۆنترۆڵكردنی ته‌واوه‌تی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه.
به گوێره‌ی دوایین راپۆرت، سوپای ئۆكرانیا ته‌نیا 5%ی ناوچه‌ی لوهانسكی به‌ده‌سته‌وه ماوه و كه‌متر له نیوه‌ی ناوچه‌ی دونیتسك-یش، به‌ڵام ئامانجی به‌رزی رووسیا ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كیێڤه.