كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه ده‌بێته هۆی زیادبوونی سپێرم

K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی توێژینه‌ویه‌كی نوێ، له‌ده‌ستدانی كێشی زیاده له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی له‌سه‌ر وه‌چه‌خستنه‌وه و ته‌ندروستی سێكسی هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی له گۆڤاری "Human Reproduction" بڵاویكراوه‌ته‌وه، له‌ده‌ستدانی چه‌ند كیلۆگرامێك كێش له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه، ژماره‌ی سپێرمه‌كانیان زیاد ده‌كات. توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 50 پیاو كراوه، كه كێشه‌ی قه‌ڵه‌وییان هه‌بووه و به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك له رێگه‌ی سیستمی خۆراكییه‌وه، كه كالۆری كه‌می تێدایه، كێشیان دابه‌زاندووه، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه، 40%ی سپێرمه‌كانیان زیادی كردووه.
بۆبی نیجاری، مامۆستای یاریده‌ده‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی نه‌زۆكیی پیاوان له زانكۆی نیویۆرك لانگۆن هێلس، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دابه‌زاندنی كێش له ماوه‌ی 8 هه‌فته‌دا ده‌بێته هۆی زیادبوونی ژماره‌ی سپێرمه‌كان، كه رێژه‌ی چڕییه‌كه‌ی 49% زیاتر ده‌بێت.
تۆڕی هه‌واڵی "ی‌و بی ئای" بڵاویكرده‌وه، سین سۆرینسن توریكوڤ، توێژه‌ر و مامۆستای زانستی پزیشكی زیندوو له زانكۆی كۆبنهاگن له دانیمارك پێیوایه، له‌ده‌ستدانی كێشی زیاد و پارێزگاریكردن له كێشێكی رێك، كاریگه‌رییه‌كی قوڵی له‌سه‌ر زیادبوونی سپێرم له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه هه‌یه.
گوتیشی: ئه‌نجامه نوێییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، كه كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش سوودی بۆ وه‌چه‌خستنه‌وه هه‌یه، له توێژینه‌وه‌كانی پێشووش ده‌ركه‌وتبوو، كه په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی سپێرمه‌كان و زوو درووستبوونی دووگیانی هه‌یه.
ئه‌و توێژه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، شانه چه‌ورییه‌كان ده‌بێته پشتیوانی بۆ گۆڕێنی هۆمۆنی تیستۆستیرۆن بۆ ئیسترۆجین، ئه‌وه‌ش پشتڕاستكراوه‌ته‌وه، كه ئه‌و پیاوانه‌ی كێشی زیاده‌یان هه‌یه، ئاستی هۆرمۆنی تیستۆستیرۆن كه‌متره به‌راورد به‌و پیاوانه‌ی كێشێكی ئاساییان هه‌یه.