ژنێك به دار و كه‌وگیر له مێرده‌كه‌ی ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێك له ناوچه‌ی "ئه‌لوار"ی ویلایه‌تی راجاستان-ی هیندستان به نهێنی كامیرای چاودێری له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا داده‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی دیمه‌نی هێرش و ئه‌شكه‌نجه‌دانی له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه تۆمار بكات و پێشكه‌ش به دادگای بكات.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی "ده‌بلی هێنت"، پیاوه‌كه له دادگا سكاڵای له‌سه‌ر ژنه‌كه‌ی تۆماركردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژی جه‌سته‌یی و مه‌عنه‌وه‌ییانه تۆمار بكات، كه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كرێته سه‌ری.
ئاماژه به‌وه كراوه، پیاوه‌كه به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌كه، به‌هۆی ئه‌و توندوتیژییه‌ی به‌رامبه‌ری كراوه، توانیویه‌تی پاراستنی ئه‌منی به‌ده‌ستبهێنێت، دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی لێده‌دات و بۆ لێدانه‌كانیش كه‌وگیری چێشت و گۆپاڵ و داری یاری كه‌ركێتی به‌كارهێناوه.
ئاژانسی هه‌واڵی "IANS"، كه گه‌وره‌ترین ئاژانسی هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆیه له هیندستان، ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه له رێگه‌ی كامیرای چاوێرییه‌وه (CCTV) تۆماركراوه و پیاوه هیندییه‌كه له‌لایه‌ن ژنه‌كه‌یه‌وه راوده‌نرێت و به دار لێیده‌درێت.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه، ژنه‌كه به داری كه‌ركێت له به‌رچاوی كوڕه‌كه‌یانه‌وه لێیده‌رێت، هه‌رچه‌نده پیاوه‌كه خۆی ده‌پارێزێت و راده‌كات، به‌ڵام ژنه‌كه وازی لێناهێنێت و ده‌یه‌وێت داركاری بكات، پیاوه‌كه ماڵه‌كه به‌جێده‌هێڵێت و دوای ماوه‌یه‌ك دێته‌وه، دیسان ژنه‌كه له هه‌وڵی لێدان ناوه‌ستێت و هێرشی ده‌كاته سه‌ر.
ئاژانسه‌كه ئاشكرای كرد، پیاوه‌كه داواكاری پێشكه‌ش به دادگا كردووه و گوتوویه‌تی توندوتیژی به‌رامبه‌ر كراوه، گرته ڤیدیۆییه‌كانیشی هاوپێچ كردووه، تا بۆ دادگا بسه‌لمێنێت له‌لایه‌ن ژنه‌كه‌یه‌وه ئازار ده‌درێت، بۆیه داوای پارێزگاری كردووه.
پیاوه‌كه ناوی "ئه‌جیت سینگ یاداڤ"ـه، به‌ر له‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه بكات، ماوه‌ی 7 ساڵ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ هه‌بووه، پیاوه‌كه ده‌ڵێت له سه‌ره‌تای هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان، په‌یوه‌ندییان باش بووه، به‌ڵام دواتر توندوتیژی ده‌ستپێكردووه و چه‌ندان جار لێیدراوه و بریندار بووه، بۆیه چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رگرتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چیدیكه توانای توندوتیژییه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌ماوه، بۆیه په‌نای بۆ دادگا بردووه، گوتیشی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌م "هه‌موو سنوورێكی به‌زاندووه".
In a strange case of domestic violence, a school principal in #Alwar district of #Rajasthan has move the court seeking protection from the physical and mental harassment of his wife.
— IANS (@ians_india) May 25, 2022
According to the man, his wife has been beating him black and blue leaving him weak mentally. pic.twitter.com/J1UOmRhyHw