چوارچێوەی هەماهەنگی: پێکهێنانی حکومەتی تەوافقی نزیکە

"تاکە ئامانجمان بەیەکگرتوویی هێشتنەوەی ماڵی شیعەیە"
کۆبوونەوەی سەرکردەکانی هەماهەنگی شیعە - ئەرشیف
کۆبوونەوەی سەرکردەکانی هەماهەنگی شیعە - ئەرشیف

K24 - هەولێر

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی رایدەگەیەنێت، لە پێکهێنانی حکومەتی تەوافقی نزیکبوونەتەوە.

عەلی فەتلاوی، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە پێکهێنانی حکومەتی تەوافقی نزیکبوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ هەموو لایەنەکان روونبووەتەوە "هیچ حکومەتێک نایەتە ئارا و هیچ چارەسەرێک بەبێ رێککەوتن و تەوافق نییە، جیا لەمەش حکومەتی تەوافقی لەگەڵ ئەم دۆخەی عێراق دەگونجێت".

فەتلاوی، گوتیشی "هێشتا چوارچێوەی هەماهەنگی کار لەسەر رێککەوتن لەگەڵ رەوتی سەدر دەکات، بە مەبەستی یەکخستنی ماڵی سیاسی شیعە بۆ پاراستنی مافەکانی گەورەترین پێکهاتەی عێراق".

ئەوەشی خستەڕوو، تاکە ئامانجیان بەیەکگرتوویی هێشتنەوەی ماڵی شیعەیە و هیچ ئامانجێکی سیاسییان نییە، وەک ئەوەی هەندێک هەوڵ بۆ بە دەستهێنانی پۆستی وەزیر و پلەوپایەی حکومی دەدەن لە کابینەی نوێی حکومەت.