سەلاحەدین بەهادین: پۆستی سەرۆک کۆمار گەورەترە لەوەی ببێتە پشکی حزبێك

"پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پشکی کوردە و دەبێت رای هەمووانی لەسەر بێت"
سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

K24 - هەولێر:

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا و پۆستی سەرۆک کۆمار گوتی: پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پشکی کوردە و دەبێت رای هەمووانی لەسەر بێت.

سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا و ئامانجی کۆبوونەوەکانیان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا  سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، دەبێت ئەو پۆستە نوێنەرایەتی هەموو کورد بکات نەک تەنیا حزبێک و گوتیشی پێویستە بە رێککەوتن هەموو لایەنە کوردستانییەکان لەسەر ئەو پۆستە رێکبکەون.

ناوبراو باسی لەوەشکرد: "پۆستی سەرۆکی کۆماری عێراق کە پشکی کوردە گەورەترە لەوەی ببێتە پشکی حزبێك یان لایەنێك، ئەو کەسەی بۆ ئەو پۆستە هەڵدەبژێردرێت، دەبێت هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت".