عێراق نیوەی بەرهەمی گۆشتی سپی تورکیا هاوردە دەکات

هەناردەی گۆشتی سپی 632 هەزار تۆن بووه‌
نیوه‌ی به‌رهه‌می گۆشتی سپی له‌ توركیا بۆ عێراقه‌
نیوه‌ی به‌رهه‌می گۆشتی سپی له‌ توركیا بۆ عێراقه‌

K24 - هه‌ولێر:

بە گوێرەی نوێترین داتا لە تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، نیوەی بەرهەمی گۆشتی سپی وڵاتەکە لە ساڵی 2021 هەناردەی عێراق کراوە.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای لیزیتا بۆ هەناردەکردنی گۆشتی سپی رایگەیاند، بەرهەمی گۆشتی سپی وڵاتەکەیان لە ساڵی 2021 بە رێژەی سەدا 5.1 بەراورد بە 2020 زیادیکردووە، کە بڕەکەشی 2 ملیۆن 245 هەزار تۆن بووە.

روونیشیکردەوە، لە ریزبەندی قەبارەی فرۆشی گۆشتی سپی، تورکیا لە پلەبەندی دەیەم دایە لەسەر ئاستی جیهان، کە بەهای فرۆشکەی 5.5 ملیار دۆلارە.

ئاماژەی بەوەشدا، هەناردەی گۆشتی سپی لە ساڵی رابردوو 632 هەزار تۆن بە داهاتی 894 ملیۆن دۆلار بووە، کە ئەو بڕەش هەناردەی 93 وڵات کراوە و نیوەی هەناردەکەشی بۆ عێراق بووە.