بایدن به‌هه‌ڵه: 40 جار سه‌ردانی عێراق و ئه‌فغانستانم كردووه

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له‌به‌رده‌م ئه‌كادیمیای ده‌ریاوانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی كووشنده‌ی كرد و گوتی: "40 جار سه‌ردانی عێراق و ئه‌فغانستانم كردووه".
كه‌ناڵی (فۆكس نیوز)ـی ئه‌مه‌ریكی له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌كاتی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له‌به‌رده‌م ده‌رچووانی ئه‌كادیمیای ده‌ریاوانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، زیاتر له 40 جار سه‌ردانی عێراق و ئه‌فغانستانم كردووه، پاشان بایدن گوتی: "ره‌نگه 38 جار بێت".
ئه‌و كه‌ناڵه ئه‌مه‌ریكییه راشیگه‌یاند، ئه‌و ژماره‌ی بایدن ئاماژه‌ی پێكردووه هه‌ڵه‌یه و ناڕاسته، ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كانی بایدن بڵاویكردووه‌ته‌وه 21 جار سه‌ردانی به‌غدا و كابولی كردووه.
كه‌ناڵی فۆكس نیوز ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بایدن له میانی گوتاره‌كه‌ی رایگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا هه‌لی ئه‌وه‌ی له پێشه ببێته خاوه‌نی به‌هێزترین سوپای جیهان، بۆیه ئه‌مه گاڵته نییه، بایدن به‌مشێوه داتا به‌هه‌ڵه پێشكه‌ش ده‌كات.
ئه‌و كه‌ناڵه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و قسانه‌ی بایدن شتێكی نوێ نییه، به‌ڵكو زۆر جار ئاماژه‌ی به‌وه كردووه 30 جار به‌ته‌نیا سه‌ردانی عێراقی كردووه.