په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى له سه‌رۆك بارزانییه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خوشكیان، سه‌رۆك بارزانی بروسكه‌یه‌كی سه‌رخۆشی ئاراسته‌ی رێبوار یه‌ڵدا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات و تێیدا رایگه‌یاند، "خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم".
ده‌قی بروسكه‌كه:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
برای بەڕێز کاک رێبوار یەڵدا
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (مارلین یەڵدا)ـی خوشکی بەڕێزتانمان پێ گەیشت، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەکەتان و کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم سەبر و ئارامیتان پێ ببەخشێت و رۆحی خوالێخۆشبووش بە بەهەشتی بەرین شاد بێت.
مسعود بارزانی
28ـی ئایاری 2022