عێراق شه‌مه‌نده‌فه‌ری هه‌ڵواسراو دروست ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به گوێره‌ی لێدوانێكی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق، بڕی دوو ملیار دۆلار له بوودجه‌ی گشتی بۆ دروستكردنی شه‌مه‌نده‌فه‌ری هه‌ڵواسراو ته‌رخانكراوه.
ناسر حوسێن ئه‌لشبلی، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق به ئاژانسی فه‌رمی عێراقی راگه‌یاند، پڕۆژه‌ی بونیاتنانی شه‌مه‌نده‌فه‌ری هه‌ڵواسراو له عێراق له ساڵی 2021 داوا كرابوو، وه‌زاره‌ت نه‌یتوانی له‌م ساڵه‌دا دروستی بكات.
هه‌روه‌ها وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق راشیگه‌یاند، "له بوودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2022 بڕی دوو ملیار دۆلار بۆ دروستكردنی شه‌مه‌نده‌فه‌ری هه‌ڵواسراو له به‌غدا ته‌رخان كراوه، چاوه‌ڕێی بوودجه‌ی گشتین تاوه‌كو گرێبه‌ستی بۆ ئیمزا بكرێت".
له میانی سه‌ردانی مسته‌فا كازمی بۆ ئه‌میندارییه‌تی گشتی به‌غدا رایگه‌یاند، ناكرێت ئه‌و قه‌ره‌باڵغییه‌ی به‌غدا به‌رده‌وام بێت، پێویسته پڕۆژه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری هه‌ڵواسراو به زووترین كات جێبه‌جێ بكرێت.