ئه‌سه‌د سه‌ردانى مۆسكۆ ده‌كات و پۆتين ده‌بێته پارێزه‌رى
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين وه‌ك پارێزه‌رێك داكۆكى له به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووريا ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌سه‌د پابه‌نده به چاره‌سه‌رى سياسى بۆ قه‌يرانى وڵاته‌كه‌ى.
له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مريكايى، سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين رايگه‌ياند، به‌شار ئه‌سه‌د رازى بووه سه‌ردانى مۆسكۆ بكات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ره‌شنووسه نوێيه‌ى ده‌ستوور پێشبخه‌ين كه رووسيا پێشنيازى كردووه و له رێگه‌يه‌وه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌سه‌د پابه‌نده به هێنانه‌دى چاره‌سه‌رى ئاشتييانه و سياسييانه‌ى قه‌يرانه‌كانى سووريا.
سه‌باره‌ت به ئامانجى ئێستاى ئه‌سه‌د، پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌كه فه‌ريد زه‌كه‌ريا پرسيارى ئاراسته‌ى سه‌رۆكى رووسيا كرد و له وه‌ڵامدا ناوبراو رايگه‌ياند، له ئێستادا ئه‌سه‌د هه‌موو هه‌وڵێكى خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو بستێكى خاكه‌كه‌ى بگه‌ڕێنێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆى.
به بڕواى پۆتين ئه‌وه‌ى ئێستا كێشه‌ى سه‌ره‌كى سووريايه، هه‌بوونى تيرۆره له‌و وڵاته‌دا و له دواى ئه‌ويش نه‌مانى متمانه‌يه له نێوان خه‌ڵكى سووريا و به‌شار ئه‌سه‌د و بڕواشى وايه ئه‌گه‌ر حكومه‌تێكى چالاك درووست بكرێت و هه‌موو هاووڵاتيان متمانه‌يان پێى هه‌بێت رێگه‌ى چاره‌سه‌رى سياسى و دانووستان هه‌موارتر ده‌بێت.