له بارسێلۆنا ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ پێشوازیكردن له‌م 2 ئه‌ستێره‌یه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، دوو یاریزان له بۆندزلیگا و پرێمه‌رلیگه‌وه به‌ره‌و یانه گه‌وره‌كه‌ی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا به‌ڕێوه‌ن.
پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندووه كه بارسێلۆنا به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ ماركۆس ئالۆنسۆی به‌رگریكاری ئیسپانی یانه‌ی چێڵسی گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن و گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بلاوگرانا بۆ 3 وه‌رزه.
ماركۆس ئالۆنسۆی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له به‌رگری لای چه‌پ یاریی ده‌كات، پێشتر له ئه‌كادیمیای ریال مه‌درید پێگه‌یشتووه، له هاوینی 2010 له تیپی كاستیای ریال مه‌درید روویكرده یانه‌ی بۆڵتۆنی ئینگلیزی، دوای 3 وه‌رز په‌یوه‌ندی به یانه‌ی فیۆرێنتینا كرد، پاشان له 2016 به به‌های 23 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی چێڵسی، له‌گه‌ڵ یانه‌ی جلشینه‌كانی له‌نده‌ن له كۆی 212 یاریی، 29 گۆڵ و 23 ئاسیستی كردووه و له هاوینی 2023 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چێڵسی كۆتایی دێت، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی له وه‌رزی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی بێت ده‌یه‌وێت رووبكاته بارسێلۆنا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه كه رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی یانه‌ی بایرن میونشن ته‌نیا یه‌ك هه‌نگاو له بارسێلۆنا دووره و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی خاڵه‌كان گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن و له ئێستادا هه‌وادارانی بارسێلۆنا ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ پێشوازیكردن له گواستنه‌وه‌ی ماركۆس ئالۆنسۆ و رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی.