راوێژكارێكی مسته‌فا كازمی: عێراق له قۆناغی هه‌ڵسانه‌وه‌یه
K24- هه‌ولێر:
راوێژكارێكی كازمی ئاشكرای ده‌كات، دۆخی ئابووری عێراق رووه‌و هه‌ڵسانه‌وه‌یه، عێراق خه‌ریكی پێشكه‌وتن و ده‌رخستنی هێزی خۆیه‌تی.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری ئابووری مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ئابووری وڵاته‌كه‌ی له قۆناغی ئێستایدا خه‌ریكی پێشكه‌وتن و ده‌رخستنی هێزی خۆیه‌تی، دوای چه‌قبه‌ستوویی ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵسانه‌وه.
ئه‌و راوێژكاره‌ی كازمی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دوای ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و وه‌ستانی جوڵه‌ی ئابووری له جیهاندا، عێراق خه‌ریكه له رووی ئابوورییه‌وه پێش ده‌كه‌وێت.
هه‌روه‌ها ساڵح گوتی: "به‌غدا له ئێستادا خه‌ریكی زیادكردنی ئاستی فرۆشی نه‌وته (تا 6 ملیۆن به‌رمیل له یه‌ك مانگدا)، واته دوو هێنده‌ی هه‌نارده‌ی ئێستا".
ئه‌م راوێژكاره‌ی سه‌رۆك وه‌زیران گوتیشی: "عێراق له هه‌ڵسانه‌وه‌یه‌كی خێرای ئابوورییدایه".