ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان زانیاری نوێ لەبارەی دروستكردنی 20 ھەزار شووقە بڵاوده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی ژماره‌یه‌ك په‌یج و ماڵپه‌ڕ ده‌داته‌وه، كه هه‌واڵ زانیاری بێ بنه‌مایان له‌باره‌ی دروستكردنی 20 هه‌زار شوقه بڵاوكردووه‌ته‌وه و دڵنیایی ئه‌وه‌ش ده‌داته هاووڵاتیان، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵ ده‌دات بەباشترین شێوە ئەو پڕۆسەیە جێبەجێ بکات، بۆ ئه‌وه‌ی کەسانی شایستە لێی سوودمەندبن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "ماوەیەکە لە ھەندێ پەیج و ماڵپەڕ، ھەواڵی بێ بنەما لەبارەی مەرجەکانی پێدانی 20 ھەزار شووقەکە بڵاودەکرێنەوە".
جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، "سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان، بۆ خێرا جێبەجێکردنی بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەبەرھێنان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەڕێوەبرد".
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لەبارەی نرخ و شێوازی قیست و دروستکردنی پڕۆژەکە، چەندین پێشنیاز خرانەڕوو و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی راسپاردن، لەسنوورەکانی خۆیان کار لەسەر پڕۆژەکە بکەن، بەڵام تائێستا ھیچ لەو پێشنیازانە نەبوونەتە بڕیار و بەردەوام کاریان لەسەردەکرێت".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان روو له رای گشتی جه‌ختی كرده‌وه، "دڵنیابن حکومەت ھەوڵدەدات، بەباشترین شێوە ئەو پڕۆسەیە جێبەجێ بکات و کەسانی شایستە سوودمەندبن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ر له دوو هه‌فته، محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاردرا، 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كرێچییان و كه‌مده‌رامه‌تان دروست بكرێن له ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان دروستبكرێن.
هه‌روه‌ها گوتی: "سه‌رۆك وه‌زیران له‌و هه‌نگاوه‌دا ئامانجییه‌تی زۆرترین كرێچی و كه‌مده‌رامه‌ت له‌م پڕۆژانه سوودمه‌ند بن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یڕه‌وی هه‌ندێك پێوه‌ری نوێ ده‌كه‌ن، تاوه‌كو زۆرترین ژماره‌ی هاووڵاتییان سوودی لێوه‌ربگرن".
H.B