به‌رگری شارستانی هه‌ولێر داوا له هانده‌رانی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ده‌كات خۆیان له ته‌قه‌كردن بپارێزن
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر داوا له هانده‌رانی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و لیڤه‌رپوول ده‌كات، له‌پێناو پارێزگاریكردن له سووتانی ده‌غڵ و دانی جوتیاران و پاراستنی سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان، خۆیان له ته‌قه‌كردن و به‌كارهێنانی یارییه ئاگرینه‌كان بپارێزن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه له په‌یجی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه، سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر گوتی: ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان له دەوروبەری ھەولێر پەیوه‌ندیمان پێوە دەکەن، بەتایبەتی لە قەزاو ناحیەکان لەسەر بابەتی یاریە ئاگرینەکان داوا دەکەن ھاووڵاتیان بەکاری نەھێنن لەبەر مەترسی کەوتنەوەی ئاگر لە دەغل و دانەکانیان بەھۆی یاری ریال مەدرید و لیڤەرپول، بۆیە ئێمەش داواکارین گەنجانمان دووربکەونەوە لە ته‌قه‌كردن و بەکارھێنانی یارییه ئاگرینه‌كان.
هه‌روه‌ها گوتی: به هه‌مان شێوه، بۆ سه‌نته‌ری شاریش داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین خۆیان له به‌كارهێنانی ئه‌و یارییه ئاگرینانه به‌دوور بگرن، چونكه بۆ ناو شاره‌كانیش مه‌ترسیداره و زۆر جار دەبێتە ھۆی سووتان.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر ھیوای سەلامەتی بۆ ھەموو لایەك خواستووه.
H.B