بە ڤیدیۆ.. بەهۆی قەرەباڵغییەوە لە بۆنەیەکی ئایینی کەنیسەیەکدا زیاتر لە 30 کەس گیانیان لەدەست دا

زۆرینەی قوربانیەکان منداڵن..
نەیجیریا
نەیجیریا

K24 - هەولێر:

لە بۆنەیەکدا کە لەلایەن کەنیسەیەکی شاری پۆرت هارکۆرت لە باشووری ڕۆژهەڵاتی نەیجیریا سەرپەرشتی دەکرا، زیاتر لە 30 کەس گیانیان لەدەست دا و دەیانی دیکەش بریندار بوون بەهۆی قەرەباڵغی زۆر و پاڵەپەستۆ و کەوتنە ژێر دەستوپێوە.

وێبسایتی "CNN" لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، بە گوێرەی ئۆلوفێمی ئایۆدێلێ، وتەبێژی ناوچەیی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی نەیجیریا، کەنیسەی (Kings Assembly Church) لە یانەی پۆلۆی ناوخۆیی شارەکە سەرپەرشتی بۆنەیەکیان کردووە کە تێیدا دیاری بەسەر ئامادەبوواندا دابەش دەکرا.

ئۆلوفێمی ئایۆدێلێ گوتی: "لەو بۆنەیەدا قەرەباڵغیەکی زۆر دروست بوو کە بەهۆیەوە چەندین کەس کەوتنە ژێر دەستوپێوە، زۆربەی قوربانیەکان منداڵ بوونە".

گرەیس وۆینگیکورۆ، وتەبێژی پۆلیسیش لەلای خۆیەوە گوتی: "سەرەڕای داخرانی دەرگای دەروازەکە ئامادەبووان بەزۆر چوونەتە ژوورەوە و ئەمەش بووەهۆی کوژرانی زیاتر لە 30 کەس".

بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیك لەم لینکە بکە و جۆینی تیلیگرامی کوردستان24 ببە..