په‌رله‌مانى كرواتيا خۆى هه‌ڵوه‌شانده‌وه

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كرواتيا، بڕيارياندا په‌رله‌مانه‌كه‌يان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
به‌و كاره‌ش كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجامياندا، په‌رله‌مانتاران رێگه‌يان خۆشكرد بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له وڵات‌دا.
بڕياره‌كه‌ش دواى ئه‌وه هات، حكومه‌ت هه‌فته‌ى رابردوو، نه‌يتوانى ده‌نگى پێويست بۆ وه‌رگرتنى متمانه به‌ده‌ستبهێنێت.
پرۆسه‌ى ده‌نگدا به زۆرينه‌ى 137 په‌رله‌مانتار له به‌رامبه‌ر ته‌نيا دوو ده‌نگى ناڕازى بڕياره‌كه‌ى په‌سند كرد.
چاكسازييه ئابوورييه‌كان و پلانى حكومه‌ت بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى رێگرى به‌رچاو بوون له‌به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زيران تيهۆمير ئوريسكۆڤيچ كه به‌و هۆيه‌وه نه‌يتوانى متمانه‌ى په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت.
كرواتيا له 2013دا چووه‌ته پاڵ يه‌كێتى ئه‌وروپا دواى ئه‌وه‌ى له نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوودا شه‌ڕى سه‌ربه‌خۆيى خۆى له دژى يوگسلاڤيا ئه‌نجامدا و توانى سه‌ربه‌خۆيى به‌ده‌ستبهێنێت.