باره‌گای بارزانی: ئەو بابەتە دوورە لە راستی و هیچ بنەمایەکی نییە

باره‌گای بارزانی ره‌تی ده‌كاته‌وه‌
باره‌گای بارزانی
باره‌گای بارزانی

K24 - هه‌ولێر:

باره‌گای بارزانی له‌ راگه‌یه‌نداوێكدا روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر لێدوانێكی دروستكراو دا و رایگه‌یاند، به‌ ناوی سه‌رۆك بارزانییه‌وه‌ لێدوانێكی درووستكراو له‌ ژماره‌یه‌ك ماڵپه‌ڕ و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ عه‌ره‌بییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ دووره‌ له‌ راستی و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: لە ژمارەیەک سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتییە عەرەبییەکاندا لێدوانێکی دروستکراو بەناوی سەرۆك بارزانی لەبارەی بڕیارەکانی دادگەی فیدڕاڵی و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکراوتەوە.

باره‌گای بارزانی ئاماژه‌ به‌وه‌ش كرد، لێرەدا رایدەگەیێنین ئەو بابەتە دوورە لە راستی و هیچ بنەمایەکی نییە.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

روونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی

لە ژمارەیەک سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتییە عەرەبییەکاندا لێدوانێکی دروستکراو بەناوی سەرۆک بارزانی لەبارەی بڕیارەکانی دادگەی فیدڕاڵی و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکراوتەوە. لێرەدا رایدەگەیێنین ئەو بابەتە دوورە لە راستی و هیچ بنەمایەکی نییە.

بارەگای بارزانی

29ـی ئایاری 2022