ئێران بنكه‌یه‌كی نهێنی له‌ژێر زه‌وی نمایش ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
چه‌ند رۆژێك دوای بۆردومانكردنی بنكه‌ی سه‌ربازیی "پارچین"، ئێران بنكه‌یه‌كی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی له‌ژێر زه‌وی نمایش كرد و له سه‌رچاوه‌ی راگه‌یاندنی فه‌رمی ئێرانیش بڵاوكرایه‌وه.
سوپای ئێران هه‌ندێك ورده‌كاری له‌سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كه ئاشكراكرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی شوێنی بنكه‌كه به‌دیاریكراوی بدركێنێت.
به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی ئێران بڵاوكرده‌وه، په‌یامنێره‌كه‌یان له پارێزگای كرماشانه‌وه گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئه‌و بنكه سه‌ربازییه ده‌ستپێده‌كات و به كۆپته‌رێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازی به چاو به‌ستراوی ده‌چێته تونێله‌كه.
په‌یامنێره‌كه دوای گه‌یشتنی بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كان پێیاننه‌گوتووم بۆ كوێ ده‌چین، وێنه‌گریشم له‌گه‌ڵ نییه، ئه‌و بنكه سه‌ربازییه له ژێر زه‌وییه، به‌ڵام نازانم كوێیه، له‌و شوێنه‌ی لێوه‌ی هاتووین، 40 خووله‌كمان پێچووه".
ماڵپه‌ڕی "ئێران ئینته‌رناشناڵ" له ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێران گواستییه‌وه، سوپای ئێران 100 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی له چیای زاگرۆس هه‌یه، كه له جۆری "ئه‌بابیل-5"ـه و مووشه‌كه‌ی "قائیم-9"ی هه‌ڵگرتووه.
سوپای ئێران جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، بنكه سه‌ربازییه‌كه‌كان فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی شه‌ڕكه‌ری له جۆری "ئارش" و "ئومێد"ی تایبه‌ت به دژه راداری تێدایه، له‌گه‌ڵ چه‌ند جۆرێكی دیكه، كه بۆمبی "بالابان"ی و مووشه‌كی "شه‌فه‌ق" و "قائیم" و "ئه‌لماس" هه‌ڵده‌گرن.
بنكه‌كانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان
عه‌بدولره‌حیم موسه‌وی، فه‌رمانده‌ی سوپای ئێران رایگه‌یاند، سوپاكه‌یان له گوێره‌ی پلانه‌كه‌یان فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانیان په‌ره‌پێداوه، كه توانای هه‌ڵگرتنی مووشه‌ك و بۆمبی جیاوازی هه‌یه.
محه‌مه‌د حوسێن باقری، سه‌رۆكی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران ئاشكرای كرد، هێشتا بنكه‌ی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌م بنكه سه‌ربازییه‌یان هه‌یه، كه تایبه‌ت كراوه بۆ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "نیویۆك تایمز"، ئاشكراكردنی ئه‌و بنه‌كه‌یه دوای ئه‌و هات، كه به فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی هێرش كرایه به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ی بارشین له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران، كه له‌و دامه‌زراوه‌یه كار له‌سه‌ر ته‌كنه‌لۆژیا مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ده‌كات.
هێرشی پارچین
رۆژنامه‌ی "نیویۆك تایمز" به پشتبه‌ستن به 3 سه‌رچاوه‌ی ئێرانی و به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی خۆكوژ، خۆی به باڵه‌خانه‌یه‌ك داداوه، كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران بۆ په‌ره‌پێدانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌كاری ده‌هێنێت، هێرشه‌كه بووه هۆی كوژرانی ئه‌ندازیارێكی گه‌نج، كه له‌و وه‌زاره‌ته كاری ده‌كرد، له‌گه‌ڵ برینداربوونی كه‌سێكی دیكه.
به‌ڵام سه‌رچاوه ئێرانییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له جۆری "كوادكۆپته‌ر" له نزیك بنكه‌ی سه‌ربازیی پارچین كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
له هێرشی پارچین، هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی خۆی رانه‌گه‌یاند، به‌ڵام هێرشه‌كه هاوشێوه‌ی ئه‌و هێرشه‌یه، كه دامه‌زراوه‌ی "تیسا"ی تایبه‌ت به ئامێره‌كانی سنته‌رفیوچی له شاری كه‌ره‌جی رۆژئاوای تاران بووه، كه له مانگی ته‌مووزی ساڵی رابردوو ئه‌نجامدرا، به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "سه‌رقولئه‌وسه‌ت"، ئێرانیش ئیسرائیلی به ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه تۆمه‌تباركردبوو.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، دامه‌زراوه‌ی پارچین رۆڵی هه‌بووه له توێژینه‌وه و په‌ره‌سه‌ندنی و به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمیایی و ته‌كنه‌لۆژیای لێزه‌ری بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم، له‌گه‌ڵ درووستكردنی مووشه‌ك و چه‌كی پێشكه‌وتوو و ته‌قه‌مه‌نی.