ژنه ئه‌كته‌رێكی ئێرانی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری له فێستیڤاڵی "كان" وه‌رگرت

K24 - هه‌ولێر:
زه‌هرا ئه‌میر ئیبراهیمی، ژنه ئه‌كته‌ری ئێرانی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری له فێستیڤاڵی سینه‌مایی كان وه‌رگرت، به‌هۆی رۆڵگێڕانی وه‌ك رۆژنامه‌نووسێك له فیلمی "هۆلی سپایده‌ر"ی ده‌رهێنه‌ر "عه‌لی عه‌باسی".

فیلمه‌كه باس له تاوانی كوشتنی ئافره‌ته له‌شفرۆشه‌كانی شاری مه‌شهه‌دی ئێران ده‌كات، وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه قه‌ده‌غه بووه، بۆیه له ئوردن وێنه‌ی گیراوه، زه‌هرا به‌هۆی نواندنی له‌و فیلمه خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كان-ی وه‌رگرت و رایگه‌یاند، "هه‌موو شتێك نمایشكردنی له ئێران قه‌ده‌غه‌یه".

زه‌هرا ئه‌میر ئیبراهیمی، ساڵی 1981 له ئێران له‌دایك بووه، به رۆڵگێرانی له درامای نێرگز له ساڵی 2006 ناوبانگی ده‌ركرد، ئه‌مساڵیش خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری له 75ـه‌مین فێستیڤاڵی كان-ی سینه‌مایی وه‌رگرت، كه له شاری كان-ی باشووری فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌چوو.




View this post on Instagram