ژنه‌ ئه‌كته‌رێكی ئێرانی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری له‌ فێستیڤاڵی "كان" وه‌رگرت

خه‌ڵاته‌كه‌ به‌هۆی نواندنی بووه‌ له‌ فیلمێك كه‌ له‌ ئێران قه‌ده‌غه‌ بووه‌ و له‌ ئوردن وێنه‌ی گیراوه‌
زه‌هرا ئه‌میر ئیبراهیمی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری وه‌رگرت
زه‌هرا ئه‌میر ئیبراهیمی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری وه‌رگرت

K24 - هه‌ولێر:

زه‌هرا ئه‌میر ئیبراهیمی، ژنه‌ ئه‌كته‌ری ئێرانی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری له‌ فێستیڤاڵی سینه‌مایی كان وه‌رگرت، به‌هۆی رۆڵگێڕانی وه‌ك رۆژنامه‌نووسێك له‌ فیلمی "هۆلی سپایده‌ر"ی ده‌رهێنه‌ر "عه‌لی عه‌باسی".

زه‌هرا ئه‌میر ئیبراهیمی
زه‌هرا ئه‌میر ئیبراهیمی له‌كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌

فیلمه‌كه‌ باس له‌ تاوانی كوشتنی ئافره‌ته‌ له‌شفرۆشه‌كانی‌ شاری مه‌شهه‌دی ئێران ده‌كات، وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه‌ قه‌ده‌غه‌ بووه‌، بۆیه‌ له‌ ئوردن وێنه‌ی گیراوه‌، زه‌هرا به‌هۆی نواندنی له‌و فیلمه‌ خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كان-ی وه‌رگرت و رایگه‌یاند، "هه‌موو شتێك نمایشكردنی له‌ ئێران قه‌ده‌غه‌یه‌".

زه‌هرا ئه‌میر ئیبراهیمی له‌ فێستیڤاڵی سینه‌مایی كان
زه‌هرا ئه‌میر ئیبراهیمی له‌ فێستیڤاڵی سینه‌مایی كان

زه‌هرا ئه‌میر ئیبراهیمی، ساڵی 1981 له‌ ئێران له‌دایك بووه‌، به‌ رۆڵگێرانی له‌ درامای نێرگز له‌ ساڵی 2006 ناوبانگی ده‌ركرد، ئه‌مساڵیش خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری له‌ 75ـه‌مین فێستیڤاڵی كان-ی سینه‌مایی وه‌رگرت، كه‌ له‌ شاری كان-ی باشووری فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌چوو.

زه‌هرا ئه‌میر ئیبراهیمی
زه‌هرا ئه‌میر ئیبراهیمی
زه‌هرا ئه‌میر ئیبراهیمی
زه‌هرا ئه‌میر ئیبراهیمی

 

 

 
 
 
 
 
View this post on Instagram
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

A post shared by زهرا امیر ابراهیمی (@zahra_amirebrahimi)