رووسیا بە نەوت هاوکاری سریلانکا دەکات
K24 - ههولێر:
وەزارەتی وزەی سریلانکا رایگەیاند، رووسیا بڕێك نەوتی بۆ تاکە پاڵاوگەی وڵاتەکەیان هەناردەکردووە، لە کاتێکدا بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا کار بۆ قەدەغهکردنی هاوردەی نەوتی رووسیا دەکەن.
سریلانکا بە خراپترین قەیرانی ئابووریدا تێدەپەڕێت، کە لە دوای راگەیاندنی سەربەخۆیی لە 1948ـەوە هاوشێوەی نەبووە، بەشێوەیەک کورتهێنان لە کەرەستە سەرەکییەکانی وڵاتەکە دروستبووە، هەروەها پچڕانی بەردەوامی تۆڕی کارەبا ناڕەزایی فراوانی لای سریلانکییەکان دروستکردووە.
وەزیری وزەی سریلانکا ئاماژهی بهوه كرد، ئەو بارە نەوتە رووسییە لە بەندەرەی کۆلۆمبۆ راگیرابوو، هۆکارەکەشی ئەوە بوو سریلانکا نەیدەتوانی 75 ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی ئەو کەشتییە نەوتییە دابینبکات.
ئێستاش سەرهڕای سەپاندنی سزکانی ئەمهریکا و رۆژئاوا، سریلانکا لەگەڵ رووسیا دەستی بە گفتوگۆ کردووە، تاوەکو راستەوخۆ نەوتی خاو و سووتەمەنی و خەڵووز لە رووسیاوە بۆ سریلانکا دابین بکات.