ئانچیلۆتی: دهمانزانی دهبینه پاڵهوانی چامپیۆنزلیگ
کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنهری یانهی ریال مهدرید ستایشی ئاستی کۆرتوای گۆڵپارێزی کرد و گوتی کەس بڕوای نەدەکرد ریال مەدرید نازناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە.
یانهی ریال مهدرید له یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ به گۆڵێكی ڤینسیۆس جۆنیۆر شكستی به لیڤهرپوول هێنا و بۆ جاری چواردهیهم بووه پاڵهوانی چامپیۆنزلیگ.
دوای یارییهكه، كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنهری یانهی ریال مهدرید له پرێس كۆنفرانسێك رایگهیاند كاتێك گهیشتینه یاریی كۆتایی یاریزانهكان متمانهیان بهخۆیان ههبوو ببنه پاڵهوان.
ئانچیلۆتی گوتیشی: ئەمە زەحمەتترین نازناوی ئەورووپی بوو بەدەستی بهێنم، ئێمە لە قۆناخی 16ـهوە زەحمەتییەکی زۆرمان بینی تاکو نازناوەکەمان بەدەستهێنا، لەوانەیە بەرامبەر پاریس سانجێرمان، مان سیتی یان چێڵسی دوودڵ بووبین و گومانمان هەبوو سەربکەوین، بەڵام لە یاریی کۆتایی یاریزانەکان متمانەی تەواویان هەبوو سهردهكهون.
ئانچیلۆتی دهشڵێت: بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ ریال مەدرید بەراورد بە یانەکانی دیکە زۆر ئاسانترە، ئێمە زۆر بە باشی مامەڵەمان لەگەڵ یارییەکە کرد، کەس بڕوای نەدەکرد ئێمە ئەم وەرزە نازناوی چامپیۆنزلیگ ببەینەوە، کاتێک لە کلاسیکۆ 4-0 بەرامبەر بارسێلۆنا دۆڕاین، فلۆرێنتینۆ پێرێز پێی گوتم نیگەران مەبە نازناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگ بەدەست دەهێنین.
ئانچیلۆتی دهشڵێت: من تەنیا یەک کارم کردووە بۆ ئەوەی ئاستی ڤینیسیۆس جۆنیۆر بەرەو پێشەوە بچێت، متمانەی زیاترم پێداوە و وام لێکردووە متمانەی بەخۆی هەبێت، چونکە لە سەرەتای وەرز ئاستی جێگیر نەبوو بەڵام هەمیشە لە پێکهاتەی سەرەکی دامدەنا، کاتێک وەرزی رابردوو ئێڤەرتۆنم بەجێهێشت دڵتەنگ بوون، بەڵام دڵنیام ئێستا دڵخۆشن، من بە کۆرتوام گوتبوو من دەتگەیەنمە یاریی کۆتایی و تۆش نازناوەکەمان بۆ یەکلا دەکەیتەوە.
له كۆتایی قسهكانی دا ئانچیلۆتی گوتی: ئێستا کاتی ئەوەیە ئاهەنگ بگێڕین و پشوو بدەین دواتر خۆمان بۆ وەرزی نوێ و بەدەستهێنانی نازناوی پازدەمی چامپیۆنزلیگ ئامادە بکەین، هەرگیز بروام نەدەکرد دوای گەڕانەوەم بۆ ریال مەدرید هەر سێ نازناوی سوپەر و خول و چامپیۆنزلیگ ببەمەوە.