به‌هۆی دانانی كامیرای چاودێری له‌ناو ئاوێنه پیاوێك ده‌ستگیركرا
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێك له چین ئاوێنه‌یه‌ك وه‌ك دیاری ده‌به‌خشێته ژنێكی هاوڕێی، كه چوار كامیرای چاودێری تێدا جێگركردبووه، به‌ڵام ژنه‌كه ئاشكرای كرد و به‌هۆیه‌وه ده‌ستگیركرا.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی "ساوث چاينا مورنينگ پۆست"، پیاوه‌كه ناوی "چانگ"ـه، له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه كامیرای چاودێری شاراوه ده‌فرۆشێت، به‌ڵام له دواجار ئاشكرا بوو، كاتێك ئاوێنه‌یه‌ك وه‌كو دیاری ده‌به‌خشێته ژنه هاوڕێیه‌كی و پێی گوتووه، ده‌بێت ئه‌و ئاوێنه‌یه به‌رده‌وام له‌به‌ر رووناكی بێت، ئه‌گه‌ر نا گڕده‌گرێت و ده‌سووتێت.
ژنه‌كه ناوی "لی"یه، دوای وه‌رگرتنی دیارییه‌كه گرنگی به قسه‌كه‌ی نه‌داوه، بۆیه پیاوه‌كه ئه‌و جاره پێده‌ڵێت، ئاوێنه‌كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌شی هه‌یه، هه‌ر كاتێك ویستت میكیاژ بكه‌ی، پێویسته به رووتی به‌دیاریه‌وه بوه‌ستیت، ئه‌مه زیاتر ژنه‌كه‌ی نیگه‌ران كردووه، بۆیه ئاوێنه‌كه ده‌باته لای فرۆشیارێكی ئاوێنه، پێیگوتراوه ئاوێنه‌كه بكه‌وه، ره‌نگه كامیرای چاودێری تێدا جێگیركرابێت.
لی، ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه هاوڕێكه‌ی چوار كامیرای چاودێری كوالیتی به‌رزی له ناو ئاوێنه‌كه‌دا حه‌شارداوه، له‌گه‌ڵ 5 میمۆری به قه‌باره‌ی 32 گێگابایت، بۆیه به‌په‌له په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه ده‌كات و پیاوه‌كه ده‌ستگیرده‌كرێت.
ژنه‌كه ده‌ڵێت له‌سه‌ر كامیراكه نووسراوه 2019، كه‌واته به‌ر له‌ویش ته‌ڵه بۆ كه‌سانی دیكه‌ش دانراوه. به‌ڵام دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و پیاوه 200 ئاوێنه‌ی له‌و جۆره‌ی فرۆشتووه، كه كامیرای چاودێری تێدا جێگیركراوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پیاوه‌كه دانی به‌وه ناوه، كه پێشتر هه‌مان ئاوێنه‌ی داوه‌ته ژنه هاوڕێیه‌كی پێشووی، كه كامیرای چاودێری تێدا جێگیركردبوو.