بە ڤیدیۆ...زانیاریی لە بارەی یەكێك لە دێرینترین مزگەوتی جیھان

موسڵمان و كریستیانەكان رێککەوتنێکیان واژۆ کردووە بۆ دروستکردنی
kurdistan24.net

K24- سووریا:

مزگەوتی ئومەوی ئەو مزگەوتەی موسڵمانان بە یەكێك لە شوێنە پیرۆزەكانی دەزانن، لە كاتی دروستكردنی مزگەوتەكە موسڵمان و كریستیانەكان رێككەوتنیان لەسەر زەوییەكە كردووە.

مزگەوتی ئومەوی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، یەكێكە لە دێرینترین مزگەوتەکانی جیھان لە ساڵی 1934 لە لایەن خەلیفەی ئومەوییەكان (ئەلوەلید بن عەبدولمەلیك) لەسەر روبەری 15ھەزار مەتر چوارگۆشە دروستكراوە، ساڵی 1964 مزگەوتەكە بە فەرمیی كراوەتەوە، تا ئێستا موسڵمانەكان ئەركە ئاینییەكان و خوا پەرستی تێدا ئەنجامدەدەن و وەك شوێنێكی پیرۆز لێی دەڕوانن.

لەو كاتەی مزگەوتی ئومەوی دروستكراوە موسڵمانان لەگەڵ كریستیانەكان لەسەر ئەو زەوییە رێككەوتوون بۆ دروستكردنی مزگەوت، بە مەرجێك لە بەرامبەردا چوار كڵێسا بۆ كریستانەكان دروست بكەن.

ئەو مزگەوتە چوار دەرگای سەرەكی ھەیە و سێ منارەش لەسەر مزگەتەكە ھەن و ھەر منارەیەکی ناوێكی تایبەت بە خۆی ھەیە.