ئه‌ردۆغان: هه‌مان هه‌ڵه‌ی ساڵی 1980 دووباره ناكه‌ینه‌وه

K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆماری توركیا گوتی: كاتێك ئێمه له‌گه‌ڵ سوید و فینله‌ندا له ئه‌نقه‌ره سه‌رقاڵی گفتوگۆبووین له‌باره‌ی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌ندامبوونی ئه‌و دوو وڵاته له ناتۆ، پۆلیسی سوید له ستۆكهۆڵم پارێزگاریی له رێپێوانه‌كانی تیۆریستان ده‌كرد و تهڵهڤزیۆنی ئه‌و وڵاته دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی تیرۆریستان بڵاوده‌كرده‌وه، بۆیه رێگه‌ی ئه‌ندامبوونی ئه‌و دوو وڵاته له ناتۆ مه‌حاڵه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا دووپاتیكرده‌وه، به‌ر له چه‌ند رۆژێك توركیا له‌گه‌ڵ سوید و فینله‌ندا گفتوگۆی هاوبه‌شی له ئه‌نقه‌ره ئه‌نجامدا، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌باره‌ی داواكاری ئه‌و دوو وڵاته بۆ به‌ئه‌ندامبوون له ناتۆ، به‌ڵام هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و گفتوگۆیانه، پۆلیسی سوید له ستۆكهۆڵم پارێزگاریی له رێپێوانی تیرۆرستان ده‌كرد و تهلهڤزیۆنهكهشیان دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی تیرۆرستان په‌خش ده‌كرد، بۆیه هه‌مان هه‌ڵه‌ی ساڵی 1980 كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی یۆنان بۆ ناو ناتۆ دووباره ناكه‌ینه‌وه و رێگه ناده‌ین ئه‌و دوو وڵاته ببنه ئه‌ندامی ناتۆ.
ئه‌م گوتانه‌ی ئه‌ردۆغان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌ناو فڕۆكه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه له وڵاتی ئازه‌ربایجان هاتوون و به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی، ئه‌ردۆغان باسی داواكاری هه‌ریه‌ك له سوید و فینله‌ندا بۆ به‌ئه‌ندامبوون له ناتۆ كرد و دووپاتیكرده‌وه، "تا ئه‌و كاته‌ی من سه‌رۆكی توركیا بم، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانین ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌ندامبوونی ئه‌و وڵاتانه له ناتۆ بده‌ین، كه پاڵپشتی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌ر له چه‌ند رۆژێك توركیا له‌گه‌ڵ سوید و فینله‌ندا گفتوگۆی هاوبه‌شی له ئه‌نقه‌ره ئه‌نجامداوه، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌باره‌ی داواكاری ئه‌و دوو وڵاته بۆ به‌ئه‌ندامبوون له ناتۆ.
روونیشیكرده‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و گفتوگۆیانه، سوید رێگه‌ی به ئه‌ندامانی تیرۆرستان ده‌دا رێپێوان له‌ناو شه‌قامه‌كانی ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی ده‌دا و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه پارێزگاری‌یان لێ ده‌كرا.
سه‌رۆك كۆماری توركیا جه‌ختیشیكرده‌وه، "كاتێك ئێمه له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ سوید و فینله‌ندا سه‌قاڵی ئه‌و گفتوگۆیانه بووین، كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی سویدی دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ساڵح موسلیم (سه‌ركرده له رێكخراوی تیرۆریستی په‌یه‌ده)ی باڵی سیاسی یه‌په‌گه‌ی سه‌ر به رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه له سووریای په‌خشكرد".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، ناكرێت توركیا هه‌ڵه‌یه‌ك دووباره بكاته‌وه كه پێشتر كردوویه‌تی، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی له‌و كاته‌دا كرد، دوای كشانه‌وه‌ی یۆنان له ناتۆ له ساڵی 1974 جارێكی دیكه له ساڵی 1980 رێگه‌ی پێدایه‌وه ببێته‌وه ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتییه‌كه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وكات یۆنان له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی توركیا جارێكی دیكه توانی ببێته‌وه ئه‌ندامی ناتۆ.
گوتیشی: "ئه‌وكات یۆنانیش هه‌مان گوتاری هه‌بوو (هه‌مان هه‌ڵوێستی سویدی نیشاندا)، ده‌یگوت: هیچ شتێك روونادات، ئه‌مڕۆش سه‌یری یۆنان بكه‌ن، زیاتر له 400 ملیار یۆرۆ قه‌رزاری ئه‌وروپایه و زیاتر له 9 بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكیش له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی هه‌ن".
سه‌رۆكی توركیا به‌ده‌م پرسیاره‌وه گوتی: "بۆچی و له دژی كێ ئه‌و بنكه سه‌ربازیانه‌ی دامه‌زراندووه؟ ئه‌وان گوتیان بۆ دژایه‌تیكردنی رووسیایه، به‌ڵام ئه‌مه درۆیه و له‌و وهڵامهیاندا راستگۆ نین" و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هه‌ڵوێستی یۆنان به‌رامبه‌ر توركیا روون و ئاشكرایه و پێویست به روونكردنه‌وه ناكات".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به گوته‌كانی كیریاكۆس میتسۆتاكیس، سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنانی كرد، كاتێك له‌به‌رده‌م كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا هێرشی توندی كرده سه‌ر توركیا و به گوته‌ی ئه‌ردۆغان، "ئه‌مه‌ریكییه‌كانی هان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی ئێف-16 به توركیا نه‌دات".
دووپاتیكرده‌وه، "كه‌سی ژیر رێگه نادات دوو جار له‌یه‌ك چاڵدا پێیوهبدرێت".
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ستراتیژی باڵا له‌گه‌ڵ یۆنان له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه كرد و گوتی: "سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان بۆ من چیتر له ئاستی گفتوگۆكردندا نییه".
سه‌باره‌ت به جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیاش، ئه‌ردۆغان جه‌ختیكرده‌وه، "توركیا له هاندانی هه‌ردوو وڵات به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌پێناو كاراكردنی كه‌ناڵه‌كانی دیپلۆماسی" و گوتیشی: "سبه‌ی دووشه‌ممه له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به هه‌ردوو لاوه ده‌كه‌م".
ئه‌ردۆغان له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا باسی به‌رهه‌ڵستییه‌كانی رووسیا بۆ به‌ئه‌ندامبوونی سوید و فینله‌ندا له ناتۆ كرد، به‌تایبه‌تیش فینله‌ندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو وڵاته سنووری هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌یه.
گوتیشی: "وێڕای سه‌ختی دۆخه‌كه، به‌ڵام هیواخوازم به‌زووترین كات كۆتایی به جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا بهێنرێت".
له 24ی شوبات/ فێبرایه‌ری ئه‌مساڵ، رووسیا ده‌ستی به هێرشێكی سه‌ربازی له‌ناو خاكی ئۆكرانیا كرد، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی نێوده‌وڵه‌تیی و سه‌پاندنی سزای ئابووریی سه‌خت بۆ سه‌ر مۆسكۆ به‌دوای خۆیدا هێنا.
H.B