لهسهر فهرمانی سهرۆكی حكومهت وهزیری سامانه سروشتییهكان به وهكالهت دهستبهكاربوو
K24- ههولێر:
ئەمڕۆ یەکشەممە 29ـی ئایاری 2022، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا، راسپێردرا بە وەکالەت کاروباری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێم رایی بکات.
لە مەراسیمێکدا کە د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران تیایدا ئامادەبوو، کەمال محەمەد، بەشێوەیەکی فەرمی بە وەکالەت لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەستبەکاربوو و ئەرکی راییکردنی کاروبارەکانی وەزارەتی لە ئەستۆ گرت.
هەر لە مەراسیمەکەدا د ئومێد سەباح، پاڵپشتی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت دەربڕی و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە هەردوو ئەرکەکەیدا.
له 26ی ئهم مانگه نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگهیاند، بەهۆی ناجێگری باری تەندروستی د. کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سرووشتییەکان دەستلەکار کێشانەوەی ئاراستەی سەرۆکی حکومەت کرد، سەرۆکی حکومەت پەسندی کرد و بڕیاریدا د. کەمال وەك راوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری وزە بەپێی توانا و دۆخی تەندروستی لە خزمەتکردن بەردەوام بێت و له هەمان کاتدا کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا راسپێردرا، بە وەکالەت کاروباری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەڕێوە ببات.
H.B