پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مام گوڵەباخ 

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری مام گوڵه‌باخ كرد.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و کەسایەتیی دیاری دەڤەری کۆیە و کوردستان و ھەڵگری مێدالی بارزانیی نەمر، خوالێخۆشبوو ڕەفیق عارف ناسراو بە (مام پورزا گوڵەباخ) دەکەم و هاوبەشی خەمیانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان