بایدن: 120 سەرکردەی داعشمان کوشتووە

K24 - ھەولێر
جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند 120 سەرکردەی داعشیان کوشتووە.
لە کۆنفرانسی ساڵانەی سەنتەری ئاسایشی ئەمریکادا جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند داعش رۆژ وای رۆژ لە لە ناوچوونە، تا ئێستا لەسەدا 42 ی خاکی ژێر دەسەڵاتی لە دەستداوە.
گوتیشی، داعش ناتوانێت شارستانیەتی ئێمە تێک بدات و چارەنوسی داعش تەنھا فەوتان و لەناوچوونە.
بایدن ئاماژەی بەوەشدا بۆ خێرا کردنی پرۆسەی لە ناوبردینی داعش و نەھێشتی مەترسیەکانی پێویستە بە ھەموو شێوەک ھێزە ناوخۆیەیکانی عێراق و سوریا بەھێز بکرین و راھێنان و چەکی پێ,یستیان پێ بدرێت.